دواین نرخى دۆلار به‌كات داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 05/06/2018‌ :: 686‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌یرانى 2018، له‌ داخستنى بازاڕی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، سه‌قامگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 119 هەزار 900 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، سەقامگیریی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 119 هەزار و  900 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌هه‌مان نرخ بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 119.900 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 119.900 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure