چارەسەرێكی نوێ بۆ نەخۆشی شەکرە دەدۆزرێتەوە

هەواڵ / زانست :: 05/06/2018‌ :: 998‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
زانایان لە زانکۆی ئۆراڵی روسی رێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت هاوکاربێت لە چارەسەرکردنی ملیۆنەها کەس لە جیهاندا کە بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنن.

سەبارەت بەو دۆزینەوەیە زاناکان رایانگەیاندوە کە لە تاقیکردنەوەکانیاندا کە لەسەر مشک ئەنجامیان داوە چارەسەری نوێیان بۆ نەخۆشی شەکرە دۆزیوەتەوە.

بە وتەی خۆیان تاقیکردنەوەیان لەسەر سێ جۆر تێکەڵەی (سادیازۆل) بە بڕەکانی (١ و ٣ و ٤) کردوە کە یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە دژە ئۆکسانە و بەسودە بۆ خانەکانی لەش.

ئەوەشیان وتووە کە چاندنی بڕی دیاریکراو لەو پێکهاتە کیمیاییە لە لەشی ئاژەڵدا هاوکار دەبێت لە دروستکردنەوەی خانە زیانلێکەوتوەکانی پەنکریاس لەوانەی شەکرەیان لە جۆری یەکەم هەیە.

وا بڕیارە ئەو تاقیکردنەوەیە لەسەر لەشی مرۆڤیش تاقی بکەنەوە.





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە