مۆبایله‌ زیره‌كه‌ نوێیه‌كانی نۆكیا ئه‌زمونێکی ناوازه‌ فه‌راهه‌م ده‌كات

هەواڵ / زانست :: 04/06/2018‌ :: 621‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیای نۆكیا رایگه‌یاندووه‌ وه‌كو پابه‌ندبوونێك به‌ دابینكردنی ئه‌زموونی بێ گه‌رد و زیره‌ك و ئاسایش كه‌ ئه‌ندرۆیدی سه‌رده‌مییانه‌ كۆنتڕۆڵی ده‌كات كۆمپانیای HMDی جیهانی كه‌ یه‌كه‌مین هاوبه‌شی جیهانییه‌ ئێستا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واوی مۆبایلی زیره‌كی له‌لا ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ به‌پێی سیسته‌می ئه‌ندرۆید وه‌ن له‌لایه‌ن گۆگله‌وه‌ كارده‌كات، ئه‌م سیسته‌مه‌ چه‌ندین خه‌سڵه‌ت دابین ده‌كات و بریتییه‌ له‌ روونی و خێرایی وه‌ڵامدانه‌وه‌ و بۆ به‌كاربه‌ران ئه‌زموونێكی ناوازه‌ و ئاسانكاری له‌ بواری به‌كارهێنانه‌وه‌ فه‌راهه‌م ده‌كات له‌رێگه‌ی مۆبایل گه‌لێكه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن به‌ته‌واوه‌تی پشتییان پێ ببه‌ستن.


سیسته‌می Android One
نه‌ریت وایه‌ كه‌ كۆمپانیای گۆگل، پێشخه‌ری سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید ناوی شیرینیی به‌ناوبانگ وه‌كو قه‌ره‌بووی به‌كارهێنانی ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ سیسته‌مه‌كه‌ دابنێت وه‌كو "نوغا" و "ئۆریۆ"، به‌ڵام كۆمپانیاكه‌ دوو سیسته‌می ده‌رپه‌ڕاند كه‌ له‌و جۆره‌ ناونانه‌ جیاوازبووه‌ و ناوی له‌و دوو سیسته‌مه‌ ناوه‌" Android One" و" Android One".

ئه‌ندرۆید وه‌ن به‌ كۆپیی خاو له‌ ئه‌ندرۆید داده‌نرێت، گۆگل له‌رێگه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێكی خاوێن به‌بێ هه‌مواری كۆمپانیای دروستكه‌ری مۆبایل بۆ رووپه‌لی به‌كارهێنان پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها به‌كاربه‌ران له‌رێگه‌یه‌وه‌ سه‌رجه‌م خه‌سڵه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌ده‌ست ده‌هێنن، گۆگل ئه‌وه‌ش گه‌ره‌نتی ده‌كات كه‌ ده‌توانرێت ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ به‌ سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید وه‌ن كارده‌كه‌ن بۆ نوێترین نوێكردنه‌وه‌كان ئه‌بده‌یت بكرێنه‌وه‌ به‌لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ پاش كڕینیانه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئامێره‌كه‌ پاڵپشتیی گۆگل به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌ته‌نها له‌رێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌كانی سیسته‌می كاركردنی سه‌ره‌كی، به‌ڵكو له‌ نوێكردنه‌وه‌كانی ئاسایشی مانگانه‌ له‌كۆمپانیاكه‌ و به‌ درێژایی سێ ساڵ.
هه‌روه‌ها ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی ئه‌م پرۆگرامه‌وه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌ده‌ست بهێنرێت، وه‌كو پرۆگرامه‌كانی چاتكردن به‌ ده‌نگ و ره‌نگ" Google Duo " و یوتوب و نه‌خشه‌كانیش.

ئه‌مه‌ و ئه‌و مۆبایلانه‌ی به‌م سیسته‌مه‌ كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌پڵیكه‌یشن و خزمه‌تگوزارییه‌كانی "گۆگل پله‌ی"ی ئه‌لیكترۆنی ده‌گونجێت و پاشان له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ جێگیر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی به‌كاربه‌ر ده‌دات له‌ گه‌ره‌نتیی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشینی ئاسایش له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ی كه‌ هیچ ڤایرۆس یان ئه‌پڵیكه‌یشنی زیان به‌خشی تێدا نه‌بێت.

ئه‌زموونه‌كانی Android بێگه‌رد و زیره‌ك و ئاسایشن له‌سه‌ر مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی نۆكیا
سه‌رباری Nokia 8 Sirocco  و Nokia 7 plus و Nokia 6، هه‌ریه‌ك له‌  5.1 و Nokia 3.1 دێنه‌ پاڵ خێزانی ئه‌ندرۆید وه‌ن Android One، ئه‌مه‌ش ئه‌زموونێك ده‌ڕه‌خسێنێت له‌رێگه‌ی گۆگله‌وه‌ كه‌ خه‌سڵه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ زیره‌ك و ئاسایش و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌، مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی نۆكیا كه‌ سیسته‌می  Android One یان تێدایه‌ توانای هه‌ڵگرتنی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت له‌گه‌ڵ پاراستنی زیاتری ته‌مه‌نی پیلی مۆبایله‌كه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی نوێترین پێشخستنه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ زیره‌كیی ده‌ستكردی تێدایه‌ له‌ گۆگله‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هه‌ڵگری ئامێره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ترۆپكدا بمێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها  Android One ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م به‌كاربه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی  به‌ ئاسانی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌بێ هیچ خستنه‌سه‌رێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگكار له‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ پێشتر جێگیركراوه‌كان له‌ پاڵ نوێكردنه‌وه‌ ئاسایشییه‌كانی ناو به‌ناو و دوو ساڵیش له‌ نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می كارپێكردن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سیسته‌می  Android One مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی نۆكیا ئاسایش ده‌مێننه‌وه‌ و خه‌سڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ به‌ نوێترین پێشخستنه‌كانی گۆگل له‌گه‌ڵ توانای پاڵپشتكردنی له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاریی Google Assistant.

گرنگیی هاوبه‌شی نێوان كۆمپانیای HMD ی جیهانی و گۆگل له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كات له‌نێوان نوێترین پێشخستنه‌كانی گۆگل له‌ جیهانی پرۆگرامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ پیشه‌گه‌ره‌ گرنگ و دیاره‌كان و دیزاینه‌ پێشبینی كراوه‌كان له‌ ئامێره‌ زیره‌كه‌كانی نۆكیا، ئه‌مه‌ش ئه‌دایه‌كی لێكچوو و هاوكاتی به‌رهه‌م هێناوه‌ له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ئامێره‌ زیره‌كه‌ دیاره‌كان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە