عێراق ئاڵوگۆڕى نه‌وتى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئێران ره‌تده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 06/06/2018‌ :: 417‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس لەده‌ستپێكردنى ئاڵوگۆڕى نه‌وتى كه‌ركوك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌ڵێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ قۆناغى ئاماده‌كاریدایه‌".


عاسم جیهاد، وته‌بیژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ لێداونێكدا بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌قى له‌نده‌نى، رایگه‌یاندووه‌ "رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و ئێران هه‌یه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌چووه‌ته‌وه‌ بوارى جێبه‌جێكردنوه‌، ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واو نه‌بووه‌".

جیهاد رونیكردووه‌ته‌وه‌ به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ رۆژانه‌ 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانى كه‌ركوك هه‌نارده‌ى باڵاوگه‌كانى ئێران بكرێت و له‌به‌رمبه‌ردا له‌ به‌نده‌ره‌كانى باشوره‌وه‌، ئێران نه‌وت بۆ عێراق هه‌نارده‌ بكات.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێت "هه‌نارده‌ى نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان له‌توركیا، له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوه‌وه‌ وه‌ستاوه‌و تا ئێستا ده‌ستتپێنه‌كردووه‌ته‌وه‌".

پێشتر وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران رایگه‌یاند یه‌كه‌م كاروان نه‌وتى كه‌ركوكى راده‌ستكرا كه‌ بریتبوون له‌ ژماره‌یه‌ك تانكه‌رو نه‌وته‌كه‌یان له‌ شارى "دوره‌ شهر" به‌تاڵكردووە.

گرێبه‌ستى ئاڵۆگۆڕى نه‌وت سه‌رەتاى ئه‌مساڵ له‌ نێوان ئێران و عێراق واژۆكرا، به‌شێوازى (CIF) كه‌ خه‌رجى گواستنه‌وه‌ و دڵنیایی (تأمین) ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى فرۆشیار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure