ئێران 84 مه‌تر سێجا ئاو كه‌متر له‌رابردوو به‌رده‌داته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 694‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
به‌رێوبه‌رى به‌نداوى دوكان، ئاشكرایده‌كات، كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ماوه‌ى یه‌ك چركه‌دا زیاتر له‌ 40 مه‌تر سێجا ئاو به‌رده‌داته‌وه‌، له‌كاتێكدا له‌ ڕابردوو 140 مه‌تر سێجا ئاوى به‌رده‌دایه‌وه‌.

مه‌حه‌مه‌د تاهیر، به‌ڕێوبه‌رى به‌نداوى دوكان به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند "سه‌رچاوه‌ى ئاوى ده‌ریاچه‌ى دوكان له‌ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان پشت به‌ ئاوى ڕووباره‌كانى قه‌ندیل و ناڵپارێزو ئیزۆپ و قه‌ڵاچوالان و پێنجوێن و قه‌ڵادزێ ده‌به‌ستێت، به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌ هه‌ردوو لقى ئاوى زێى بچوك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان دێته‌ هه‌رێمى كوردستان".

به‌ڕێوبه‌رى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراشیكرد، له‌ ماوه‌ى مانگه‌كانى ڕابردوو له‌ یه‌ك چركه‌دا زیاتر له‌ 140 مه‌تر سێجا له‌ ئاوى زێى بچوك ده‌هاته‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو رێژه‌كه‌ بۆته‌ 40 مه‌تر سێجا له‌ چركه‌یه‌كدا ".

ڕوونیشیكرده‌وه‌، به‌پێى به‌رنامه‌ى هاوینه‌ى به‌نداوى دوكان له‌ یه‌كى حوزه‌یرانه‌وه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 140 مه‌تر سێجا ئاو له‌ چركه‌یه‌كدا له‌ به‌نداوى دوكان بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق به‌رده‌درێته‌وه‌، چونكه‌ به‌شێكى زۆرى ئه‌م شوێنانه‌ ئاوى خواردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ریاچه‌یەیە‌.

وتیشى "به‌رنامه‌ی به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى هاوینه‌ى به‌نداوى دوكان تا كۆتایى مانگى تشرینى یه‌كه‌م به‌رده‌وامده‌بێت، به‌مه‌ش ڕۆژانه‌ 3 سانتیمه‌تر له‌ ئاوى ده‌ریاچه‌ى دوكان كه‌مده‌كات".

له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ قه‌یرانى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو عێراق و هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆى گرتنه‌وه‌ى به‌شێك له‌ ئاوى دیجله‌و زێى بچووك له‌لایه‌ن توركیاو كۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure