نه‌ كورد باسى ده‌كات و نه‌ به‌غداش ده‌یه‌وێت گوێى له‌ریفراندۆم بێت

هەواڵ / کوردستانی :: 05/06/2018‌ :: 392‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێتی ئەمڕۆ 5ی حوزەیرانی 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ:
- به‌ بڕیارى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت خانووه‌ بێتاپۆكانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ تاپۆ ده‌كرێت
- به‌غدا پایته‌ختى ململانێ و یه‌كلاییكردنه‌وه‌
- كۆچه‌ران كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌ڵمانیایان كردۆته‌ دووبه‌ش
- ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى یاداشتێك ده‌داته‌ ئێران
- سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌
- كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى په‌رله‌مانى كوردستان 
  * په‌رله‌مانتاران: ئیدانه‌ى له‌شكركێشیى سوپاى توركیا ده‌كه‌ین
- یه‌كه‌م نووسینى مام جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ زمانى كوردى ساڵانى 1953 و 1954
- حكومه‌تى ئاینده‌ى عێراق له‌ نێوان به‌رداشى (ئه‌مریكا) و (عه‌جه‌م)دا!!
- چله‌ى ماته‌مینى كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- یه‌كه‌م فیلمى ده‌رهێنه‌رێكى كورد له‌ كان نمایش ده‌كرێت

خه‌بات:
- پارتى: پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ هیچ لایه‌نێكى كوردى یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌
- ناوه‌ندێكى مافى مرۆڤ: رێژه‌ى كوژرانى كۆڵبه‌ران 137% زیادى كردووه‌
- هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان عێراق و ئێران له‌سه‌ر ئاوى زێى بچووك نییه‌
  * كونسوڵى ئێران له‌ سلێمانى: مافى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ له‌ ئاوى زێى بچووك پارێزراوه‌
- له‌گه‌ڵ زیادبوونى گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكادا .. مێركڵ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ماكرۆن بۆ چاكسازیكردن له‌ ئه‌وروپادا 
- ئه‌رده‌ن .. دواى پێنج رۆژ له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تیى هاووڵاتیان هانى مولقى له‌ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران لادرا
- سه‌رۆك وه‌زیرانیى ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وروپا له‌ رێككه‌وتنه‌ ناوكییه‌كه‌ى ئێران په‌شیمان بكاته‌وه‌
- پوتین یاساى "دژه‌ سزاى" به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانى خۆرئاوا په‌سه‌ندكرد
- پوتین بانگهێشتى كیم جۆنگ ئون بۆ رووسیا ده‌كات
- ئێران چۆن رووبه‌ڕووى سزاكانى ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه‌؟!
- به‌پێى دوایین سه‌رژمێرى له‌ 23%ى دانیشتوانى كوردستان جگه‌ره‌كێشن، له‌و رێژه‌یه‌ش له‌ 48% پیاوان و له‌ 4%ى ئافره‌تن

ئاوێنه‌:
- رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى راده‌گیرێت
  * 8 ژماره‌ى 8 لاپه‌ڕه‌یى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌فتانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
- كورد به‌رله‌وه‌ى پێكه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ن بۆ گفتوگۆ گه‌یشتنه‌ به‌غدا
- گرتنه‌وه‌ى ئاو، مشتومڕى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن كز نه‌كرد
  * ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق بارێكى گرانن له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى هه‌رێم
- شیعه‌ و كورد و سوننه‌: نه‌خشه‌ى سیاسى ئاڵۆزى عێراق
- كورد "ده‌ستكه‌وته‌ نوستوه‌كه‌ى" خه‌به‌رنه‌كرده‌وه‌
  * نه‌ كورد باسى ده‌كات و نه‌ به‌غداش ده‌یه‌وێت گوێى له‌ ریفراندۆم بێت

باس:
- له‌ هه‌ولێر سێ ئافره‌ت ده‌ستگیر كران .. وێنه‌ و ڤیدیۆى سێكسیى كه‌سانێكیان تۆمار كردووه‌ و داواى پاره‌یان لێ كردوون
  * به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر: چه‌ندان كه‌س كه‌وتوونه‌ته‌ داوى ئه‌و سێ ئافره‌ته‌
- زیندانیان بۆ جه‌ژن به‌ر لێبووردن ده‌كه‌ون
- عومه‌ر شێخ مووس: پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان یه‌كێتى پلنیۆمێكى فراوان ده‌به‌ستێت
- ئه‌مریكا به‌ جێگیركردنى هێزى سه‌ربازى له‌ چیاى شنگال ده‌یه‌وێ هیلالى شیعیى ئێران له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ سووریا بشكێنێت
- گواستنه‌وه‌ى فۆڕمى خۆراك و نفووسى عه‌ره‌ب له‌ پارێزگا جیاجیاكانى عێراقه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌
- مانه‌وه‌ى هه‌ده‌په‌ به‌ به‌هێزى به‌نده‌ به‌ هه‌ڵبژاردنى 24ى حوزه‌یرانه‌وه‌
- كورد له‌ توركیا ده‌نگ به‌ پارته‌ كوردییه‌كان بدا 20%ى په‌رله‌مان كۆنترۆڵ ده‌كات
- منداڵێكى كوردى ئێزدى، ژیانى بن ده‌ستى داعش ده‌گێڕێته‌وه‌: له‌ مه‌عهه‌د فارووق فێرى شه‌ڕى دژى پێشمه‌رگه‌یان ده‌كردین
- دووه‌مین كۆچى دوایى زانا و نوێخوازى ئایینى، پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمى
- رۆژى جیهانیى ژینگه‌ 5/6 ئه‌قڵ و جه‌سته‌ى ته‌ندروست به‌ ژینگه‌ى پاكه‌وه‌ به‌نده‌
- رێكخراوێكى ژینگه‌یى چه‌مچه‌ماڵ زیاتر له‌ 30 هه‌زار نه‌مامى چاندووه‌

هه‌ولێر:
- كۆمیسیۆن: چاوه‌ڕوانى بڕیارى دادگاى فیدراڵى ده‌كه‌ین
- هاووڕاییه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانیش له‌ 30ى ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت
- ئێران له‌باره‌ى كێشه‌ى ئاوى پشده‌ر و قه‌ڵادزێ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات .. پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ پارێزراو ده‌بێت
- دیندار زێبارى: له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵى 2008ه‌وه‌ به‌ یاسا له‌سێداره‌دان وه‌ستێندراوه‌
- 371 خێزانى عه‌ره‌ب فۆڕمى خۆراكیان بۆ كه‌ركوك گواستووه‌ته‌وه‌
  * كورد له‌ دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، 16 پۆستى له‌ده‌ستداوه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure