یۆنان وەڵامی لێدوانەکەی حکومەتی تورکیا سەبارەت بە سەربازە هەڵهاتوەکان دەداتەوە

هەواڵ / جیهان :: 05/06/2018‌ :: 240‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وەزیری دەرەوەی یۆنان وەڵامی بەکر بۆزداغ، جێگری سەرۆک وەزیر و ووتەبێژی حکومەتی تورکیای دایەوە سەبارەت بە لێدوانەکانی لەبارەی ئازادکردنی سەرباز و ئەفسەرە تورکەکان کە دوای هەوڵی کودەتاکە هەڵهاتن بۆ یۆنان و داوای پەنابەرێتیان کردوە.


دوێنێ بۆزداغ رایگەیاندبوو "هەرچیەک بکەن با بیکەن ئەو سەربازە کودەتاچیانەی سەر بە گولەن دەدۆزینەوە و قۆڵبەستیان دەکەین و دەیانهێنینەوە بۆ تورکیا".

لەو بارەیەوە نیکۆس کۆتزیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان لە تەلەفیزیۆنی رەسمی وڵاتەکەیه‌وە ووتی "ئەو لێدوانە بێبنەمایانە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە سیاسه‌تی ناوخۆ دەڕوانن و سیاسەتی دەرەکی جێبەجێ دەکەن. تاکە شتێک کە پێویستە سەرۆک وەزیری یۆنان بیکات مسۆگەرکردنی کاری دادوەریە. بەداخەوە بەشێک لە سیسەتمەدارانی تورکیا بەزەحمەت لە پەیوەندی نێوان سیاسەت و دادوەری تێدەگەن".

وەزیری دەرەوەی یۆنان وتیشى "تورکیا ناتوانێت گەمەمان لەگەڵ بکات. تورکیا ناتوانیت کەس لێرەوە بەرێت، مافی نیە و رێگەشی پێنادەین".

لەدوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ی تورکیاوە هەشت سەرباز و پلەداری تورکیا بە هەلیکۆپتەرێک هەڵهاتن بۆ یۆنان و لەوێ داوای مافی پەنابەرێتیان کرد. 

ئێستاش بەشێکیان مافی مانەوەیان لەو وڵاتە پێدراوە و ئازاد کراون دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لەو وڵاتە دەستبەسەربوون.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد      



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure