باڵیۆزی توركیا له‌سه‌ر گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌ هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / عێراق :: 05/06/2018‌ :: 1416‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین
باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق رایگه‌یاند، هه‌روه‌ك چۆن عێراقییه‌كان پێویستیان به‌ ئاوه‌، ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌یه‌، وتی"بەنداوی ئه‌لیسۆ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی توركیایه‌ و پێشووتر به‌رپرسانی عێراقیمان لێ ئاگاداركردووەتەوە". 


ئه‌مڕۆ 5ی حوزه‌یران، فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌ له‌ به‌نداوی ئه‌لیسۆ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی عێراقییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا وتیشی "له‌و نیشگه‌رانییه‌ تێده‌گه‌ین". 

باڵیۆزه‌كه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه‌كراوه‌ "هه‌ر وه‌ك چۆن عێراقییه‌كان پێویستیان به‌ ئاو هه‌یه‌، ئێمه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان هه‌یه‌".  

یه‌ڵدز وتیشی "به‌نداوی ئه‌لیسۆ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌ی توركیایه‌ و به‌ به‌رده‌وامی پرس و راوێژمان به‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆگاكردنه‌وه‌ی ئاو".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ له‌ چند مانگی رابردوو ئه‌نجامیدا ، یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه‌ بابه‌تی دروستكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ و پڕۆژه‌كانی كۆگاكردنی ئاو بووه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure