ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی 15 هه‌زار به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ندی داعش و ده‌وڵه‌تانی له‌عێراق دزیوه‌

هەواڵ / عێراق :: 05/06/2018‌ :: 1072‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی خۆرئاوا و جیهانی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مریكییان به‌وە تۆمه‌تباركرد كه‌ زیاتر له‌ 15 هه‌زار به‌ڵگه‌ی نهێنی داعشیان له‌ 11 شاری عێراق كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی و گرێبه‌سته‌ نهێنی مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ و ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی تێدایه‌. 

به‌پێی راپۆرتێك كه‌ سایتی سۆمه‌رییه‌ نیوز ئاشكرایكردووه‌، رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئه‌و  به‌ڵگه‌نامه‌ گرنگانه‌ی بردووه‌ته‌ ئه‌مریكا به‌بێ ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی دروستكردنی ده‌نگۆیه‌كی زۆر و توڕه‌ییه‌كی زۆر له‌ نێو میدیاكان و سیاسییه‌كانی عێراق و جیهاندا. 

ئه‌و رۆژنامانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، نیویۆرك تایمز سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌كانی پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌ نهێنی و گرنگانه‌ی له‌ لای خۆی له‌ دوور له‌ لایه‌نه‌ جێبه‌جێكاره‌ یاسایی و هه‌واڵگیرییه‌كانی گلداوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سودیان له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ وه‌ربگرتایه‌ له‌ جه‌نگی دژ به‌ داعشدا. 

له‌ لای خۆشییه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان 15 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی و گرێبه‌سته‌ نهێنییه‌كانی چه‌ند  ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی و لایه‌نێكی عێراقی به‌و رێكخراوه‌ ئاشكراده‌كات. 

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ به‌ هاوكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له‌ 11 شار كۆكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا پارێزراون، پێشده‌چێت له‌ داهاتوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئه‌منی و هه‌واڵگیری و یاساییه‌كان هاوبه‌شی پێبكرێت. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure