ئه‌مریكا مه‌نبج راده‌ستى توركیا ناكات

هەواڵ / کوردستان :: 04/06/2018‌ :: 446‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌یرانى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان: 

كوردستانى نوێ:

- یه‌كێتى به‌ پڕۆژه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا ده‌ستپێده‌كات 
  * وته‌بێژ: له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا واده‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ دیارى ده‌كرێت
- سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار "كێشه‌ى ئاو"ى تاوتوێكرد
- ده‌میرتاش: ده‌ستوورى نوێ و سیستمى په‌رله‌مانى
- مه‌رجه‌كانى ئێران بۆ پابه‌ندبوون به‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌ن خامه‌نه‌ئییه‌وه‌ دیارى ده‌كرێت
- ئه‌كادیمیاى باله‌ى سلێمانى داواى یارمه‌تى له‌ زانكۆى سلێمانى ده‌كات
- سوریا سه‌رۆكایه‌تى كۆنگره‌ى داماڵینى چه‌ك ده‌گرێته‌ده‌ست .. نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تووڕه‌ن
- ئیسرائیل شه‌ڕى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئێران له‌ سوریادا چڕده‌كاته‌وه‌
- هۆشدارى له‌ قه‌یرانێكى نوێ ده‌درێت .. ئێران و توركیا شه‌ڕى ئاو له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم ده‌كه‌ن

خه‌بات:
- سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازى له‌ باڵیۆزى فڕه‌نسا له‌ عێراق ده‌كات
- سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و چه‌ند رۆژێك وه‌ك مۆڵه‌ت ده‌داته‌ حكومه‌تى عێراق كێشه‌كانى ئاو و كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات
- دادگایه‌كى كه‌ركوك فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ رێبوار تاڵه‌بانى ده‌ركرد
- كه‌ركوك .. له‌ ئاكامى دوو ته‌قینه‌وه‌ دوو پۆلیس كوژران و حه‌وت مه‌ده‌نیش بریندار بوون
- كه‌لار .. به‌هۆى ره‌مه‌زانه‌وه‌ كارى پاككردنه‌وه‌ى كرێكاران خراوه‌ته‌ شه‌وانه‌وه‌
- وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ جه‌ژن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سلێمانى خرانه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌

هه‌ولێر:
- دوائامارى قوربانیانى كوردانى ئێزدى راگه‌یه‌ندرا
- ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن وا زوو یه‌كلایى نابێته‌وه‌
- ئێران له‌رێگه‌ى دوو پڕۆژه‌وه‌ رێڕه‌وى رووباره‌ هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌گۆڕێ
- قه‌شه‌كانى عێراق: مه‌ترسیمان له‌سه‌ره‌ و مه‌سیحییه‌ت له‌ عێراقدا نامێنێت
- كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كان شه‌وێكیان له‌ گه‌ڕان به‌ نێو هه‌ولێردا به‌سه‌ربرد
- هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ لاوازه‌كه‌ى رووسیا و ئێران له‌ سووریا
- راپۆرتێكى پنتاگۆن: له‌ ساڵى 2017دا سوپاى ئه‌مریكا نزیكه‌ى 500 مه‌ده‌نى كوشتووه‌
- وه‌زیرى به‌رگرى سه‌نگافور: به‌شێك له‌ تێچووى لوتكه‌كه‌ى نێوان سه‌رۆكانى ئه‌مریكا و كۆریاى باكوور له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین
- ئه‌مریكا فڕۆكه‌ به‌ توركیا نافرۆشێ و ئه‌ویش روو له‌ رووسیا ده‌كات
- ده‌میرتاش: ده‌زگا راپرسییه‌كانى خۆشیان فریاى ئه‌ردۆغان ناكه‌وێت
- قه‌ڵادزێ بێ ئاو ده‌مێنێته‌وه‌
- گه‌ردونناسانى سعودیه‌ و میسر رۆژى 15ى حوزه‌یرانیان به‌ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان دیارى كرد

رووداو:
- 30ى ئه‌یلول دوو هه‌ڵبژاردن پێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن
- فۆڕمى خۆراكى 391 خێزانى عه‌ره‌ب و توركمان ده‌گوازرێته‌وه‌ كه‌ركوك
- ئاوى به‌نداوى موسڵ گه‌یشتووه‌ته‌ كه‌مترین ئاست 
- هێزه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌ چیاى شنگال و به‌عاج ده‌مێننه‌وه‌
- پارتى له‌ كه‌ركوك و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ گۆڕانكارى له‌ ئۆرگانه‌كانیدا ده‌كات
- كه‌ركوك .. كورد داواده‌كه‌ن له‌ گفتوگۆى پێكهێنانى حكومه‌تدا گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بكرێته‌ مه‌رج
- مانگى ته‌ممووز كارنامه‌ى نوێى یۆنامى بۆ كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت
- ئه‌مریكا مه‌نبج راده‌ستى توركیا ناكات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure