یه‌كه‌م كاروانى نه‌وتى كه‌ركوك راده‌ستى ئێران كرا

هەواڵ / ئابوری :: 04/06/2018‌ :: 769‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى ته‌واوبوونى ئاماده‌كارییه‌ لۆجیستییه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ئاڵۆگۆڕى نه‌وت، یه‌كه‌م كاروانى نه‌وت راده‌ستى ئێران كرا.


 له‌به‌یاننامیه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌یران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران رایگه‌یاندووه‌، ژماره‌یه‌ك تانكه‌رى نه‌وت گه‌یشتوونه‌ته‌ ناو خاكى ئێران بۆ به‌تاڵكردنى نه‌وته‌كه‌یان له‌شارى "دوره‌ شهر " له‌خۆرئاواى ئێران.

راشیگه‌یاندووه‌، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان عێراق و ئێران، رۆژنه‌ 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل له‌ نه‌وتى كه‌ركوك ده‌درێت به‌ پاڵاوگه‌كانى ئێران، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران له‌ به‌نده‌ره‌كانى باشوره‌وه‌ هه‌مان بڕى نةوت بۆ عێراق هه‌نارده‌ ده‌كات.

گرێبه‌ستى ئاڵۆگۆڕى نه‌وت سه‌رەتاى ئه‌مساڵ له‌ نێوان ئێران و عێراق واژۆكرا، به‌شێوازى (CIF) كه‌ خه‌رجى گواستنه‌وه‌ و دڵنیایی (تأمین) ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى فرۆشیار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure