كۆمپانیاى په‌خشكارى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان "مۆڵه‌تى كاركردنى نیه‌"

هەواڵ / کوردستان :: 04/06/2018‌ :: 1401‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
لیژنه‌ى رۆشنبیريى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رايده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى رێگرى له‌په‌خشى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانى هه‌ولێر ده‌كات مۆڵه‌تى كاركردنى نییه‌ و داواشده‌كات له‌ڕێگه‌ى داواكارى گشتى هه‌رێم كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌یران، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر كێشه‌ى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و گرانبوونى به‌نزین كۆبوویه‌وه‌ و چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ى رۆشنبیرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا راپۆرتێكى له‌سه‌ر كێشه‌ى داخستنى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانى سنوورى هه‌ولێر خوێندنه‌وه‌ و راگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌ "مۆڵه‌تى كاركردنى نییه‌" و "پابه‌ندى بڕیاره‌كان نابێت"، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ داواكارى گشتى هه‌رێم كێشه‌كه‌ یه‌كلایى بكرێته‌وه‌.

ده‌قى راپۆرته‌كه‌:  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure