هێرشێكی خۆكوژی له‌ئه‌فغانستان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 04/06/2018‌ :: 496‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی حوزه‌یرانی 2018، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ نزیك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ به‌شداری سه‌دان مەلا له‌ خێوەتگەیەک له‌ ڕۆژئاوایی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویدا .

بی بی سی فارسی له‌زاری حیشمه‌ت ئیستانكزی، ڕاوێژكاری میدیایی پۆلیسی كابوڵ، بڵاویكرده‌وه‌ "هێرشبه‌ره‌كه‌ ته‌نیا یه‌ك كه‌س بووه‌ و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌".  

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان بڵاویكرده‌وه‌، تائێستا 8 كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا كوژراون و ژمارەیەكیش برینداربوون كه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان.

سه‌دان كه‌س له‌ مەلا و كه‌سایه‌تیی ئایینی له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه‌ له‌ كابوڵ كۆبووبونه‌وه‌ كه‌ فه‌توای ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نن، له‌و فه‌توایه‌دا هاتووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كان حه‌رامن و قوربانیانی ئه‌و هێرشانه‌ هاووڵاتیانی بێگوناهن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure