خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌هواز توندوتێژی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 05/06/2018‌ :: 809‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دوارۆژ
له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی گرووپی نه‌ته‌وه‌یی پۆڵای ئه‌هواز له‌ وڵاتی ئێران، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 3ی حوزه‌یران له‌چواره‌مین ڕۆژدا، پۆلیس  هێرشی كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و چه‌ندین كه‌سی لێ بریندارکردن.


ده‌نگی ئه‌مریكای فارسی  له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، نزیكەی چوار هه‌زار كرێكاری گرووپی نه‌ته‌وه‌یی پۆڵایی ئه‌هواز، لایەنی كه‌م چوار مانگ ده‌بێت مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌ و مافی دڵنیاییشیان بۆ نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئیلنای ئێرانیش، كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه‌، به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان نه‌چووەته‌وه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و هیچ هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی بارودۆخه‌كه‌ نه‌دراوه‌.

كارگه‌ی پۆڵای ئه‌هواز پێشتر له‌ لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام بەهۆی گه‌نده‌ڵی جارێكی دیكه‌ خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی درایه‌وه‌ به‌ بانكی ناوه‌ندی ئێران.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure