وەزیری بەرگری قەتەر: بەشداری هیچ روبەڕوبونەوەیەک لەگەڵ ئێران ناکەین

هەواڵ / جیهان :: 04/06/2018‌ :: 617‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
خالید بن محەمەد عەتیە، وەزیری بەرگری قەتەر رایگەیاند وڵاتەکەی ناچێتە ناو هیچ روبەڕوبونەوەیەکی سەربازیی لەگەڵ ئێران و ئاماژەی بە بوونی هەوڵێک بۆ بەرپاکردنی جەنگ لەگەڵ ئێران کرد.


عەتیە لە میانەی ئامادەبونی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت ئاسایش لە سەنگافورە رایگەیاند "ئەمریکا لەوە ژیرترە کە بچێتە جەنگێکەوە لەگەڵ ئێران و گوشاری زیاتر دەکەن و ئەوەش ئەنجامی دەبێت و بڕوای خۆی نیشاندا کە رێکكەوتنی ئەتۆمی دەرجەیەکی نوێیە کە دەبێت هیوای لەسەر هەڵبچنن".

وتیشی "ئەگەر لایەنی سێیەم بیەوێت پاڵ بە ناوچەکە یان دەوڵەتێکەوە لە ناوچەکە بنێت، بۆ چوونەناو جەنگ لەگەڵ ئێران، ئەوا ئەوە مەترسیدارە".

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure