نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ منداڵێک ئەنجامدەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 03/06/2018‌ :: 829‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
پزیشکێکی نەشتەرگەری منداڵان لە دھۆک رایدەگەیەنێت، ئەمرۆ یەکشەممە 3ی حوزەیرانی 2018، نەشتەگەرییەکی بۆ منداڵێک لە نەخۆشخانەی ھیڤی منداڵان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا کە دوو گەدەی ھەبووە.


قادر محەمەد، بەرپرسی سەنتەری نەشتەرگەری منداڵان لە پارێزگای دھۆک بە دواڕۆژی راگەیاند "ئەمرۆ  نەشتەرگەرییەکمان بۆ نەخۆشێک بەناوی  (س، ع) لە نەخۆشخانەی ھیڤی منداڵان لە پارێزگای دھۆک ئەنجامدا".

وتیشی "ئەو منداڵە  هەر لە زگماکییەوە دوو گەدەی هەبووە، ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە لە جیهاندا، ئەگەر بە نەشتەرگەری لانەبرایە دەبووە مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەکە".

 

ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لەو گەدانە کاری ئاسایی خۆی کردووە، بەڵام ئەوەی تریان زیادەبووە و لابردنی پێویست بووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure