کەیسێکی گەندەڵی لەپرسی پەنابەراندا ئەڵمانیا دەهەژێنێت

هەواڵ / جیهان :: 04/06/2018‌ :: 451‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەرپرسێکی پێشووی حکومەتی ئەڵمانیا، ئەنجێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە و حکومەتەکەی بە تێوەگلان لە کەیسێکی گەندەڵیدا تۆمەتبارکرد کە چەند رۆژێکە ئاڕاستەی نوسینگەی نیشتیمانی بۆ پەنابەران کراوە.

بەرپرسی نوسینگەکە و چەند پارێزەر و وەرگێڕێک تۆمەتبارن بەوەی رەزامەندییان نیشانداوە بە پێدانی مافی پەنابەرێتی بە 1200 پەنابەر، لەبەرامبەر دەستکەوتی تاکە کەسی جۆراو جۆردا.

لەوبارەیەوە فرانک یۆرگن فایز، بەرپرسی پێشووی نوسینگەی نیشتمانی بۆ پەنابەران، دەڵێت "ساڵی 2017 دووجار مێرکڵم لەو کێشەیە ئاگادارکردەوە بێ ئەوەی هیچ رێکارێک بگرێتەبەر".

دەشڵێت "حکومەت هیچ هەنگاوێکی نەنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە و دەکرا زوو رێگەی لێبگیرایە".

لەئێستادا حکومەتی ئەڵمانیا چەند رێوشوێنێکی گرتووەتەبەر بۆ لێکۆڵینەوە لەو کەیسانە و وردبینیکردن لە هەزاران کەیسی تردا بۆ دیاریکردنی قەبارەی راستەقینەی "گەندەڵییەکە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure