نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 03/06/2018‌ :: 634‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ى حوزەیرانی 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیاى شەبەکە نەقدیە له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

به‌گشتى به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار دینار.
100 یۆرۆ به‌ 140 هه‌زار و 500 دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 160 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 19هه‌زار و 500 دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 26 هه‌زار و 500 دینار.

دوێنێش له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا نرخه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 100 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 140 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 160 هه‌زار دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 19 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 27 هه‌زار دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure