كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد

هەواڵ / کوردستان :: 03/06/2018‌ :: 39295‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ
شەوی رابردوو شه‌ممه‌ كه‌سایه‌تی دیارى شاری سلێمانی (شێخ جەمال سید ڕەشید پاقلاوەچی) كۆچی دوایی كرد.

شێخ جەمال سید ڕەشید پاقلاوەچی پێش كۆچكردنی رایگه‌یاندبوو ئێمه‌ بۆ یه‌كه‌مجار پاقلاوامان هێناوه‌ته‌ سلێمانییه‌وه‌.

جەمالی سەید رەشیدی پاقلاوەچی باسی له‌وه‌كردبوو كه‌ لە ساڵی 1918 بەھاوکاری ھاووڵاتییەكی سوری كه‌ نیشتەجێی سلێمانی بووه‌، داوای لەوەستا رەشید کردوە کە کارگەی دروستکردنی پاقلاوە له‌ سلێمانی دابمەزرێنن. 

وەستا رەشیدی كۆچكردوو و ھەر شه‌ش کوڕەکەی تائێستا درێژەیان بەو پیشەیە داوەو لە ئێستادا لەچەندین شوێنی شاری سلێمانی شوێنی تایبه‌تی فرۆشتنی پاقلاوایان هه‌یه‌.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure