سلفه‌یه‌كی 5-10 ملیۆن دیناری دەدرێتە فه‌رمانبه‌ران

هەواڵ / ئابوری :: 04/06/2018‌ :: 610‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ینى عێراق، پێدانى سلفه‌یه‌كى دیكه‌ى بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى حكومى راگه‌یاند، كه‌ له‌ رێگه‌ى كارتى ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى رافیده‌ین، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا "بانكه‌كه‌یان ده‌ستیكرد به‌ خه‌رجكردنى قه‌رز ( پێشینه‌)یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت، كه‌ مووچه‌كانیان له‌ بانكى رافیده‌ین وه‌رگرن، و هه‌ڵگرى كارتى ئه‌لیكترۆنین، كه‌ له‌ بانكه‌كه‌یان ده‌رچوون".

به‌یاننامه‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌، فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن سه‌ردانى ئه‌و لینكه‌وه‌ (qiccard.net/pls) بكه‌ن، بۆ زانینى ئه‌وه‌ى كه‌ ئایا ده‌توانن ئه‌و پێشینه‌یه‌ وه‌ربگرن.

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌، فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن له‌ نێوان 5 بۆ 10 ملیۆن دینار قه‌رز وه‌ربگرن.

ماوه‌ى دوو ساڵه‌، بانكى رافیده‌ین به‌پێى چه‌ند میكانیزم و رێنماییه‌ك، ده‌ستیكردوه‌ به‌ پێدان و قه‌رز و پێشینه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure