فڕۆكەیەكی سەربازیی ئێران لە نزیك ئەسفەهان كەوتەخوارەوە

هەواڵ / جیهان :: 02/06/2018‌ :: 934‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئاژانسی هەواڵیی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆكەیەكی سەربازیی ئێرانی لە نزی ئەسفەهان كەوتووەتە خوارەوە.


ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، تا ئێستا چارەنووسی سەرنشینەكانی دیارنین و تیمی فریاكەوتنیش بەڕێگەوەیە بەرەو فڕۆكە تێكشكاوەكە.

ئەمە بەبێ ئەوەی ئاژانسەكە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئاشكرا كردبێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure