سیسی وەک سەرۆکی میسر بۆ خولی دووەم سوێندی دەستوری دەخوات

هەواڵ / جیهان :: 02/06/2018‌ :: 803‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
عبدولفەتاح سیسی، ئەمڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی میسردا وەک سەرۆکی وڵات بۆ خولی دووەم سوێندی دەستوری خوارد. 

 پەرلەمانی میسر بە سەرۆکایەتی عەلی عبدوعال، دانیشتنێکی تایبەتی ساز کرد کە هەموو ئەندامانی ئەندامانی پەرلەمان و شەریف ئیسماعیل، سەرۆک وەزیرانی میسر و ژمارەیەک لە وەزیرەکان و  شێخی ئەزهەر و پاپای ئەسکەندەریە و پاتریاکی مەرقەسیە ئامادەی بوون.
سیسی لە هەڵبژاردنەکانی میسردا کە مانگی ئازاری رابردوو ئەنجام درا رێژەی ٩٧،٠٨% ی بەسەر رکابەرەکەیدا موسا مستەفا موسا، سەرۆکی حیزبی غەد بەدەستهێنا.
بەگوێرەی دەستوری میسر دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی،  پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت ساز دەکات و سەرۆک کۆمار لەبەردەم پەرلەماندا سوێندی یاسایی دەخوات.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure