شای سعودیە فەرمانی چەند گۆڕانکاریەکی نوێ دەردەکات

هەواڵ / جیهان :: 02/06/2018‌ :: 859‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە چەند فەرمانێکی دەرکرد بۆ چەند گۆڕانکاریەکی دەستوری و نوێکردنەوەی چەند دەستەیەکی حکومی و پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزەرانی پادشایەتی بە سەرۆکایەتی کوڕەکەی خۆی.

 
بە گوێرەی فەرمانەکانی پادشای سعودیە وەزارەتی رۆشنبیری لە وەزارەتی راگەیاندن جیا دەکرێتەوە کە پێشتر ناوی (وەزارەتی رۆشنبیری و راگەیاندن) بوو، شازادە بەدر بن عەبدولعەزیز بن محەمەد بن فەرحان دەکرێتە وەزیری رۆشنبیری. هاوکات ئەحمەد بن سەلمان بەن عەبدولعەزیز دەکرێتە وەزیری کار و گەشەی کۆمەڵایەتی لە جێگەی عەلی بن ناسر کە لە پۆستەکەی بەخشرا.
شا سەلمان فەرمانیشی دەرکردووە بە دروستکردنی دەستەی پاشایەتی بۆ مەککە و شوێنە پیرۆزەکان و دامەزراندنی ئەنجومەنی پارێزەرانی پادشایەتی بەسەرۆکایەتی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد    



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure