پارێزگارى كاتی كه‌ركوك ته‌عریب زیندوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 02/06/2018‌ :: 663‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
به‌فه‌رمانی راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت پرۆسه‌ی ته‌عریب له‌ پارێزگاكه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌ و سه‌دان هاوڵاتی عه‌ره‌ب له‌ پارێزگاكانی دیكه‌وه‌ ره‌گه‌زنامه‌ و فۆڕمی خۆراكیان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك.

به‌پێی نوسراوێكی ژماره‌ 4366 كه‌ له‌ 2ی ئایاری ئه‌مساڵ ده‌ركراوه‌، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی فۆڕمی خۆراكی 20 خێزان له‌ پارێزگاكانی دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و، نوسراوه‌كه‌ش ئاڕاسته‌ی فه‌رمانگه‌ی خۆراكی كه‌ركوك كراوه‌.

نوسراوێكی دیكه‌یش ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌ كه‌ له‌ 7ی ئایار ده‌ركراوه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ره‌زامه‌ندی گواستنه‌وه‌ی به‌ چوار خێزانی دیكه‌ داوه‌ له‌دیاله‌وه‌ فۆڕمی خۆراكه‌كانیان بگوازنه‌وه‌ كه‌ركوك.

لاى خۆیه‌وه‌ یه‌كێتى نیشتیمانی كوردستان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت به‌هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی دیموگرافیاى كه‌ركوك ده‌زانێت.

جه‌مال شكور، جێگری لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌ دواڕۆژی وت "له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رونی ئه‌م پرسه‌مان له‌گه‌ڵ راكان جبوری تاوتوێكرد و هۆشدارییمان پێدا له‌وه‌ى كه‌ ده‌بێت ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ رابگرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure