عێراق له‌ مانگى ئایاردا 108 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ كردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 02/06/2018‌ :: 387‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوێنێ هه‌ینى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ مانگى ئایاردا به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و بڕى داهاته‌كه‌شى له‌ حه‌وت ملیار دۆلار زیاتر تێپه‌ڕیووه‌.


له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ له‌سه‌ر زارى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ "كۆى بڕى هه‌نارده‌كراوى نه‌وتى خاو له‌ مانگى ئایارى رابردوودا، له‌ كێڵگه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق، گه‌یشتۆته‌ (108) ملیۆن و (194) هه‌زار  و (920) به‌رمیل نه‌وت، به‌هاكه‌شى گه‌یشتۆته‌ (7) ملیار و (566) ملیۆن و (294) هه‌زار دۆلار".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، رێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت رۆژانه‌ گه‌یشتۆته‌ (3) ملیۆن و (490) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش به‌ تێكڕاى گه‌یشتۆته‌ (69,932) دۆلار .

جێى ئاماژه‌ پێدانه‌، له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتدا هیچ ئامارێك له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك-ه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure