ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 02/06/2018‌ :: 729‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
بڕیاره‌ ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 2ى حوزه‌یران، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ سلێمانى كۆببێته‌وه‌ و پرسى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق تاوتوێبكه‌ن.


ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ دواڕۆژى وت "ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كراون، له‌گه‌ڵ باسى سه‌ردانى وه‌فدى یه‌كێتى بۆ به‌غدا كۆده‌بینه‌وه‌".

وتیشى "مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى پڕۆژه‌یه‌كى چوار ساڵى ئاماده‌كردووه‌ بۆ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردى و عێراقیه‌كان و پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و كاركردنى داهاتوومان، بڕیاره‌ لەو کۆبونەوەیەدا تاوتوێى بكه‌ین".

ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وەکەدا باس له‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ى چواره‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى ببه‌سترێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure