به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى هۆشدارى ده‌داته‌ دانیشتوانى گه‌ڕه‌كێك

هەواڵ / کوردستان :: 01/06/2018‌ :: 2132‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى هۆشداریده‌داته‌ دانیشتوانى گه‌ڕه‌كى هوانه‌ و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ى كردویانه‌ته‌ سه‌ر بۆڕى ره‌ئیسى هه‌ڵینه‌وه‌شێننه‌وه‌، ئاو-یان بۆ ناكه‌ینه‌ شه‌به‌كه‌ى ئاوه‌كه‌وه‌ و رێگه‌ى دادگا-شیان لێده‌گرین".

ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى، به‌ دواڕۆژى وت "بۆرى ئاومان بۆ گه‌ڕه‌كى هوانه‌ راكێشاوه‌ و جارێ ئاوى تێنه‌كراوه‌، به‌ڵام دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ زیاده‌ڕه‌وییان كردۆته‌سه‌ر ئه‌و بۆڕییه‌ ره‌ئیسییه‌".

وتیشى "ئه‌و بۆڕییه‌ ره‌ئیسیه‌ى رامان كێشاوه‌، دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ بۆرى نیوئینجى زیادى لێده‌به‌ستن و راى ده‌كێشن بۆ ماڵه‌كانیان، ئێمه‌ش داوامان لێكردون ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ راگرن".

ئامانج جه‌لال، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ئێمه‌ رێگه‌ى دادگایان لێده‌گرین و ئاویش ناكه‌ینه‌ شه‌به‌كه‌وه‌ تا ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ لانه‌برێت، لیژنه‌ى زیاده‌ڕه‌ویى خۆشمان به‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى زیاده‌ڕه‌وییه‌كان لابه‌ن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure