سەرۆک وەزیری نوێی ئیتاڵیا دیاریکرا

هەواڵ / جیهان :: 01/06/2018‌ :: 413‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە هەڵبژاردنەکانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ هەینی 1ی حوزەیران، جۆسێپی کۆنتی سوێندی یاساییخوارد و بووە سەرۆک وەزیری نوێی ئیتاڵیا.

 

کۆنتی تەمەن 53 ساڵ کە پرۆفیسۆرە لەبواری یاسادا، دوای رێککەوتنی نێوان هەردوو حزبی براوەی هەڵبژاردنەکان "بزوتنەوەی پێنج ئەستێرە" و "حزبی نەتەوەی" بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بە سەرۆک وەزیر دیاریکرا.

 

مەراسیمی سوێندخواردنەکە لە کۆشکی " گیلدید کویریناڵی" لە رۆمای پایتەخت بەڕێوەچوو و جگە لە سەرۆک وەزیر، 18 وەزیری حکومەتی نوێش سوێندیان خوارد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure