کیم جۆنگ لەگەڵ ترەمپ و پوتن کۆدەبێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 01/06/2018‌ :: 830‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ هەینی 1ی حوزەیران، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا رایگەیاند، بەم نزیکانە ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا و کیم جۆنگ ئونی هاوتای لە کۆریای باکور کۆدەبنەوە.

دیمتری بیسکۆڤ، وتەبێژی کریملین بە میدیاکانی راگەیاند "رەنگە کۆبونەوەیەکی لوتکە لە نێوان پوتن و کیم جۆنگ ئۆن ئەنجام بدرێت، دیبلۆماسییەکان شێواز و کاتی کۆبوونەوەکە دیاری دەکەن".

پێشتر ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا ئاشکرایکردبوو، لەکاتی سەردانەکەی سێرگی لاڤرۆڤی وەرزیری دەرەوەی روسیا بۆ کۆریای باکور و کۆبوونەوەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئۆن، گفتوگۆ لەبارەی بەستنی کۆبوونەوەیەکی لوتکە لە نێوان هەردوو وڵاتدا کراوە.

هەوڵەکانی روسیا بۆ بەستنی ئەو لوتکەیە، لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئۆن رۆژی 12ی ئەم مانگە کۆببنەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە