سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا متمانەی لێسەندرایەوە

هەواڵ / جیهان :: 01/06/2018‌ :: 667‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بە هۆی بوونی گەندەڵی لە كابینەی حكومەتەكەیدا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی ئیسپانیا دەنگی دا بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران ماریانۆ راجۆی سەر بە پارتی دیموكراتەكان.

جێگەكەی راجۆی بە سەركردەی حزبی ئۆپۆزسیۆنی سۆشیالیستی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز پڕدەكرێتەوە و سانچێز توانی لە كۆی 350 دەنگی پەرلەمانتاران 180 دەنگ بەدەست بهێنێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە.

راجۆی كە بۆ ماوەی 7 ساڵە سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیایە لە پێش دەنگدان بۆ سەندنەوەی پۆستەكەی لێی وتارێكی كورتی لە پەرلەمان پێشكەش كرد و سوپاسی گەلی ئیسپانیای كرد.

 

وتیشی "شانازی دەكەم كە ئیسپانیایەكی باشتر بەجێدەهێڵم بە بەراورد بەو كاتەی هاتمە سەر ئەم پۆستە و هیوادارم ئەو كەسەی بەسەرمدا سەركەوت لە كاتی خۆیدا ئەم قسەیە بكاتەوە".

سانچێزیش وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا وتی كە ئێستا كاتی ئەوەیە ئیسپانیا جێگیر و سەقامگیر بكرێت و بەڵێنیدا كە حكومەتەكەی بە كردار هەوڵی بەدەستهێنانی دیموكراسی بدات، هەروەها ئاماژەشی بەوە كرد كە راجۆی وەك سەرۆك وەزیرانێكی پێشوو ڕێزی لێدەگیرێت و ناوی دەمێنێتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure