دوو بازرگان له‌سه‌ر هاورده‌كردنی گۆشتی ماوەبەسەرچوو ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 01/06/2018‌ :: 553‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
قایمقامی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هاورده‌كردنی گۆشتی ماوه‌به‌سه‌رچووەوە، دوو بازرگانیان ده‌ستگیركردووه‌. 


نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و ئاسایشی ئابووری هه‌ولێر، دوو بازرگانی هاورده‌ كردنی گۆشتیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ 600 كیلۆ گۆشتی ماوەبەسەرچوو و ناتەندروستیان پێبووه‌و ویستوویانه‌ رۆژانه‌ له‌ بازاڕ بیفرۆشنه‌وه‌ بە هاوڵاتیان". 

وتیشی "گۆشته‌كان به‌شێكی ماوه‌به‌سه‌رچوو بوون و پێكهاتوون له‌ گۆشتی هیندی و گۆشتی به‌ستوو، له‌گه‌ڵ گۆشتی ئاژه‌ڵی نه‌خۆش كه‌ تێکەڵیان کردبوو لەگەڵ گۆشتی فرێش".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دوو كه‌سه‌كه‌ كراوته‌وه‌، چونكه‌ پێشتر كاری تری له‌و شێوه‌یه‌یان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌ولێر كردووه‌و گۆشتی ماوه‌به‌سه‌رچوویان له‌ وڵاتان هێناوه‌و له‌ بازاڕه‌كانی هه‌ولێر ساغیان كردۆته‌وه‌.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure