جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرێک بە شەمەندەفەر دەچنە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران

هەواڵ / جیهان :: 31/05/2018‌ :: 883‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دوڕۆژ، هانا چۆمانی 
وەزیری پەرەپێدان و وەبەرهێنان لەگەڵ وەزیری گرنگیدانی نێودەوڵەتی بۆ ئاو و هەوای سوید، بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە لە شاری ئۆپاسالا، بە شەمندەفەر گەشتیان کرد.

مایک دامبرێگ، وەزیری پەرەپێدان و وەبەرهێنانی سوید سێڵفییەکی خۆی و ئیزابێلا لۆڤێن وەزیری گرنگیدانی نێودەوڵەتی بۆ ئاو و هەوا کە هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانیشە، لە تویتەر بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی "لە ستۆکهۆڵمی ئارامەوە بۆ شاری ئۆپسالا بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەی سەرۆک وەزیران لەبارەی فراوانکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان ستۆکهۆڵم و ئۆپسالا لە دوو سایدەوە بۆ چوار ساید".

دەشڵێت "وەبەرهێنانی زۆر و نوێ لە وڵاتدا دەرفەتی کار و نیشتەجێبون زیاتر دەکات و ئەو پرۆژەیەش هاوکاری باشی هاوڵاتیان دەکات بۆ گواستنەوە و گەشتکردنیان".

شاری ئۆپسالا ٧٠ کیلۆمەتر لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد دوورە و ئێستا بە ٣٥ خولەک بەهۆی دوو هێڵی شەمەندەفەر هاوڵاتیان گەشت دەکەن.

 

ژ.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure