دواین نرخى دۆلار به‌كات داخستن

هەواڵ / ئابوری :: 31/05/2018‌ :: 2977‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 31ى ئایار 2018، له‌کاتی داخستنى بازاڕی دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینار  مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 120 هه‌زار و  50 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.050 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.100 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure