به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 31/05/2018‌ :: 1471‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى لیره‌ى توركی به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ بوژانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 31ى ئایار، دۆلارێك به‌ 4.45 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدا، كه‌ لیره‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 20% دابه‌زی یه‌ك دۆلار به‌ 4.95 لیره‌ فرۆشرا.

بیر هاومورلوند، پسپۆرى ستراتیژى گروپى ئێس ئه‌ى بى بانك رایگه‌یاند "له‌ بازاڕه‌كاندا جۆرێك له‌ دڵنیایی هه‌یه‌، كه‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ بڕیاره‌ 24ى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا، پابه‌ندى سیاسه‌تى دارایی و ئابوورى ده‌بێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure