ئه‌مریكا: له‌باره‌ی مه‌نبج هیچ ڕێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ توركیا نییه‌

هەواڵ / جیهان :: 31/05/2018‌ :: 399‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هیچ ڕێككه‌وتنێكیان نییه‌ له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌نبج به‌ هاوبه‌شی. 


هیزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی "هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا ئەنجام نەدراوە، ئێمە درێژە دەدەینە گفتوگۆکان سەبارەت بە سووریا و پرسە هاوبەشەکان."

وتیشی "بەرپرسانی ئه‌مریكا و توركیا هەفتەی ڕابردوو لە ئەنقەرە گفتوگۆیان لەم بارەوە هەبووە، هێزە ئەمریکی و تورکیاییەکان ڕەوتی چاودێری هاوبەش لە منبەج پاش ٤٥ ڕۆژ لە ریککەوتنەکە دەست پێدەکەن و ئیدارەی خۆجەیی لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا پێک دێت". 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 30ی ئایار، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی توركیا و ئه‌مریكا، یه‌په‌گه‌ له‌ مه‌نبج ده‌شكێته‌وه‌ و تورکیا چاودێری ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات. 
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی شه‌فه‌قی توركی، چاوشئۆغلۆ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین، له‌وانه‌یه‌ هه‌مان شت له‌ سه‌رتاسه‌ری باكوری سوریا جێبه‌جێ بكه‌ین". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ڕۆژمێر ئه‌وه‌ دیاری ده‌كات له‌ 4ی حوزه‌یران، بڕواموایه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ كۆتایی پێبهێنێت". 

هه‌فته‌ی رابردوو، گورپێكی ئه‌مریكا و توركیا كه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌، وتیان "ڕه‌شنوسێكیان داڕشتووه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری مه‌نبج". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure