هێرشێك به‌ چه‌قۆ له‌ باكورى ئه‌ڵمانیا سێ قوربانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 31/05/2018‌ :: 396‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
هێرشێك به‌ چه‌قۆ له‌ نێو میترۆیه‌ك له‌ شارى فلنسبۆرگ-ى باكورى ئه‌ڵمانیا كوژرانى كه‌سێك و برینداربوونى دوانى ترى لێكه‌وته‌وه‌، پۆلیسى ئه‌و وڵاته‌ش تائێستا رونی نه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پاڵنه‌رى هێرشه‌كه‌ "تیرۆریستى" بووه‌ یان نا.


وته‌بێژێك به‌ناوى پۆلیسى فیدڕاڵى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، هێرشێك به‌ چه‌قۆ له‌ میترۆیه‌كى باكورى ئه‌ڵمانیا كوژرانى كه‌سێك و برینداربوونى دوانى ترى لێكه‌وته‌وه‌ و رووداوه‌كه‌ش ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 30ى ئایار روویداوه‌.

به‌پێى وته‌ى پۆلیس میترۆكه‌ له‌ شارى كۆلۆنیا-وه‌ به‌ره‌و شارى فلنسبۆرگ-ى نزیك له‌ سنورى باكورى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ دانیمارك روویداوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانیش هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌ فیشه‌كى ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس كوژراوه‌، پاش ئه‌وه‌ى هه‌وڵى رێگریكردنى پۆلیس له‌ روودانى قوربانى زیاتر شكستى هێناوه‌.

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا پاڵنه‌رى تیرۆر له‌پشت رووداوه‌كه‌وه‌یه‌ پۆلیس رایگه‌یاند، زانیارییان له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نیه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure