سزاكانى ئه‌مریكا زیندانى ئێڤین و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێرانیشى گرته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 30/05/2018‌ :: 1779‌ جار بینراوە
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، ژمارەیه‌ك كه‌سایه‌تی ئێرانی به‌ تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، سانسۆر، چاودێری هاووڵاتیان، خستوته‌ ناو لیستی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ى به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوییه‌تى .

رادیۆ فه‌ردای فارسی له‌ ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ستیڤێن مێنۆچین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30 ئایار، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و ڕێكخراو و كۆمپانیادا سه‌پاندووییه‌تى، به‌هۆى  پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، سانسۆر، توندوتیژی، فیلتێرینگ و سیخوری و ژێر چاودێریكردنى هاووڵاتیانه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

به‌ پێی ڕاپۆرتی رادیۆ فارسی، له‌م ریزبه‌نده‌ نوێیه‌دا ناوی زیندانی ئێڤین، به‌ڕێوه‌به‌ڕی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی و  كۆمپانیای هانیستا، تێدایه‌.

ستیڤێن مێنۆچین له‌و به‌یاننامه‌دا ده‌ڵێت، ئێران ته‌نیا سه‌رقاڵی هه‌نارده‌كردنی تیرۆر و ناسەقامگیری بۆ جیهان نییه‌، به‌ڵكو به‌رده‌وام مافی هاووڵاتیانی خۆی پێشێل ده‌كات و ئه‌و بودجه‌ی زۆره‌ى كه‌ ده‌بێت بۆ وڵاته‌كه‌ی و هاووڵاتیانی ته‌رخان بكات، بۆ كه‌ره‌سته‌ گرانبه‌هاكانی سانسۆر، سه‌ركوتكردنی ئازادی راده‌ربڕین و چاودێری هاووڵاتیانی به‌كارى ده‌هێنێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure