نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسێكی كورد كۆچی دواییكرد

هەواڵ / که‌لتور :: 30/05/2018‌ :: 991‌ جار بینراوە

دوارۆژ
ناسر یه‌مین مه‌ردۆخی كوردستانی، نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووسی كورد  و خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوێنێ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تاران كۆچی دواییكرد.


ناسر یه‌مین، یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌نووسانی ناسراو و به‌ توانایی كورده‌، كه‌ زیاتر له‌ چوار ده‌یه‌ له‌ بواری نووسین، سه‌رنووسه‌ری و په‌یامنێریی له‌  ناوه‌نده‌ میدیایه‌كانی ئێران كاركردووه‌. 

ناسر ساڵی 1955 له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا له‌ شاری تاران كۆچی دواییكرد.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ كورده‌ دامه‌زرێنه‌ری ئاژانس و میدیایی "تووفان نیوز" بووه‌ و له‌ چه‌ندین میدیایی دیكه‌ی ئێراندا كاری كردووه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە