سعودیه‌ بڕیارێك بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گێچه‌ڵى سێكسى ده‌رده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 30/05/2018‌ :: 345‌ جار بینراوە
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌

دواڕۆژ
میدیاكانى سعودیه‌ رایانگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌ ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیووه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌بڕیارێك بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى تاوانى گێچه‌ڵى سێكسى ئه‌مه‌ش به‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش واده‌ى كۆتایى هاتنى قه‌ده‌غه‌ى لێخورینى ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه‌.


پڕۆژه‌كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 29ى ئایار په‌سه‌ندكراوه‌ و چاوه‌ڕوانى فه‌رمانى شاهانه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ یاسا، ئه‌مه‌ش نوێترینى ئه‌و زنجیره‌ چاكسازییانه‌یه‌ كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ى جێنشین وه‌ك هه‌وڵێك بۆ نوێكردنه‌وه‌ى مه‌مله‌كه‌ت گرتویه‌تیه‌به‌ر. 

پێشتر ئه‌نجومه‌نى شوراى سعودیه‌ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ نیشاندا و به‌پێى ناوه‌رۆكه‌كه‌شى تۆمه‌تبارى گێچه‌ڵپێكردن سزاده‌درێت به‌ به‌ندكردن تا ماوه‌ى پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ سزاى دارایى به‌ بڕى 300 هه‌زار ریاڵ (80000 دۆلار).

ساڵى رابردوو سعودیه‌ بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌كردنى لێخورینى ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه‌ هه‌ڵبگرێت و بڕیاریشه‌ له‌ 24ى حوزه‌یرانى داهاتوو بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure