ئاگرێکی گەورە لە کارگەی دروستکردنی ئوتۆمبێلی رینۆ لە مۆسکۆ کەوتەوە

هەواڵ / جیهان :: 30/05/2018‌ :: 334‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە لە کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی رینۆ لە باشوری خۆرهەڵاتی مۆسکۆ کەوتۆتەوە.

 

ئاژانسی (تاس )ی روسیی بڵاویکردەوە، ئاگرەکە لە کۆگای کاغەزە بەکارهاتوەکانی کۆمپانیای رینۆ کەوتۆتەوە کە روبەرەکەی ١٠٠ مەتر دووجایە.

 
ئاژانسە روسییەکە لە زاری نوێنەری وەزارەتی فریاکەوتنی خێرای روسییەوە بڵاویکردەوە، شەمەندەفەری ئاگرکوژێنەوەی تایبەت بەرە و شوێنی روداوەکە کەوتۆتە رێ و تیمەکانی دیکەی ئاگرکوژاننەوەش لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.


وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure