پارتى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى مالیكى داواى وه‌زاره‌تى نه‌وتى كردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 30/05/2018‌ :: 430‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ى ئایارى 2018ى به‌شێك له‌ میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- سه‌رۆك كۆمار: سه‌لامه‌تیى پرۆسه‌ى دیموكراسى به‌پێى حوكمه‌كانى ده‌ستوور
  * عه‌بادى: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كارێكى نادروسته‌
- ساڵۆنى كوردستانى نوێ: چریكه‌ى كوردستانى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌دى بڵاوكرده‌وه‌
- هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان..ژماره‌یه‌ك قه‌واره‌ى سیاسى ناوى خۆیان تۆماركردووه‌
- د. محه‌مه‌د سابیر: كورد ده‌بێت هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا بكات كه‌ مه‌رجه‌كانى جێبه‌جێ بكات
  * پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ئاسان نییه‌
- ململانێى ئه‌مریكا و كۆریاى باكوور به‌ره‌و كوێ؟

خه‌بات:
- كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هۆشدارى ده‌دات له‌ كوده‌تاكردن به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن
- له‌ڕووى ژماره‌ى كورسییه‌كان و به‌ خاڵیش بێت پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌ مافى پارتى ده‌زانین
- رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازى نوێى حكومه‌ت له‌ به‌غدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى كورد ده‌شكێته‌وه‌
- به‌لجیكا .. له‌ هێرشێكى چه‌كداریدا دوو پۆلیس و كه‌سێكى مه‌ده‌نى گیانیان له‌ده‌ستدا
- سائیروون له‌ هه‌وڵدایه‌ ئه‌ندامێكى خانه‌واده‌ى سه‌در بكاته‌ سه‌رۆك وه‌زیران
- سه‌در ده‌ستوه‌ردانى ئێران و ئه‌مریكاى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ره‌تكرده‌وه‌
- له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌وه‌ به‌ هاوه‌ن هێرش كرایه‌سه‌ر باشوورى ئیسرائیل
  * ناتانیاهو: سوپا به‌ توندى وه‌ڵامى هێرشه‌كان ده‌داته‌وه‌
- مه‌سیحییه‌كانى كوردستان ئێواره‌خوانێكى رۆژوشكاندن بۆ موسڵمانان و مامۆستایانى ئاینى ئیسلامى رێكده‌خه‌ن
- له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا پۆلیسى راپه‌ڕین گرووپێكى سواڵكه‌ر ده‌ستگیرده‌كات
- زاخۆ .. هاریكارى ل سه‌ر 125 خێزانێن شه‌هیدان هاتنه‌ دابه‌شكردن
- هه‌ولێر .. شه‌قامى ئیسكان داده‌خرێت
- خوانى به‌ربانگ له‌ مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى
- دهۆك .. كه‌میى پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى

ئاژانس:
- یه‌كێتى: سه‌رۆك كۆمار ده‌ستكه‌وتى هه‌ڵبژاردنى ئێمه‌یه‌
- نیوه‌ى جڤاتى نیشتمانیى گۆڕان داواى گۆڕانكاریى ده‌كه‌ن
- پارتى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى مالیكى داواى وه‌زاره‌تى نه‌وتى كردووه‌
- كورد ده‌ گوندى سنوورى جه‌له‌ولا چۆڵده‌كات .. داعش و سوپا و عه‌ره‌بى هاورده‌ ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیون
- حزبه‌ توركمان و عه‌ره‌به‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پێكه‌وه‌ژیانى كه‌ركوك ده‌كه‌ن
- كۆمیسیۆن: له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌
- حدكا: له‌ ئه‌داى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رازى نین و تاوانبارانى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر دیموكرات له‌ هه‌ولێر ئاشكرانه‌كراون
- ئاسۆى ناردنى وه‌فدى هاوبه‌شى لایه‌نه‌كان بۆ به‌غدا دیارنییه‌
- یه‌كێتی: كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پۆسته‌ "داگیركراوه‌كان" ده‌كه‌ین .. هه‌ڵبژاردن هاوكێشه‌ى ئیداریى كه‌ركوك ده‌گۆڕێت
- فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى: تائێستا به‌رنامه‌ى هاوبه‌ش له‌ نێوان یه‌كێتیى و پارتیدا نییه‌
- هیشام روكابى وته‌بێژى نوورى مالیكى بۆ ئاژانس: په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنى له‌نێوان مالیكى و بارزانیدا هه‌بووه‌
- پارته‌ ئیسلامى و چه‌په‌كانى باكوور له‌ ده‌ورى ده‌میرتاش كۆده‌بنه‌وه‌
- گرووپه‌ چه‌كداره‌كان هاووڵاتییانى عه‌فرین ئاواره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

هاوڵاتى:
- هۆمه‌ر شێخ موس، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتى: قوباد تاڵه‌بانى شایسته‌ى سكرتێرى گشتییه‌ و ده‌توانێت یه‌كێتى له‌ ترازان رزگاربكات
- پێش هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆن داوایه‌كى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانى ره‌تكردۆته‌وه‌
- یه‌ك مانگ له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندایه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان
- ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى بۆ هاوڵاتى: چیدى یه‌كگرتوو كوڕى خۆى ناكات به‌ قوربانى كچى خه‌ڵكى
- برادۆست، له‌به‌رده‌م ئاگرى توركیادا
  * توركیا چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ناو هه‌رێم دروستكردوه‌، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌ ستراتیژییه‌ى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سێگۆشه‌ى عێراق و توركیا و ئێران
- هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌: وڵات رزگارى ده‌بێت له‌ ده‌ستى ئاكه‌په‌
- ئه‌مجاره‌ كورده‌كانى توركیا چاره‌نووسى ئه‌ردۆغان دیارى ده‌كه‌ن

هه‌ولێر:
- كۆمیسیۆن: بڕیارى په‌رله‌مان ناتوانێت ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ره‌تبكاته‌وه‌
  * ته‌نیا دادگاى فیدراڵى ده‌توانێ بڕیارى كۆمیسیۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌
- هۆشیار زێبارى: خۆپه‌رستى وڵات به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كى نادیار ده‌بات
- بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى كۆریاى باكوور سه‌ردانى ئه‌مریكا بكه‌ن
- له‌ توركیا 144 هه‌زار ده‌نگده‌رى كورد بۆیان نییه‌ له‌ شوێنى خۆیان ده‌نگ بده‌ن

رێگاى كوردستان:
- له‌ 5 مانگدا نزیكه‌ى 20 كه‌س له‌سه‌ر كێشه‌ى زه‌ویوزار كوژراون
- عه‌زیز محه‌مه‌د .. پیاوێك بۆ تێكۆشان له‌دایكبوو
- نادیه‌ موراد: داواى دۆسیه‌یه‌كمان له‌ حكومه‌تى هه‌رێم كرد پێینه‌داین
- حوسێن یه‌زدانپه‌نا: كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاوڕى له‌ دۆخى ئێران نه‌داوه‌ته‌وه‌
- ساخته‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى عێراق تێپه‌ڕێت هه‌ڵبژاردنى كوردستان پڕ ده‌بێت له‌ ساخته‌كارى
- ماركس و هێزى ئینته‌رنێت
- مه‌ترسى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ساخته‌كارى هه‌یه‌ .. بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان داواى تێكه‌ڵكردنى سیسته‌مى كۆن و نوێ ده‌كرێت
- پێشمه‌رگه‌یه‌كى دێرینى حزبى شیوعى ده‌بێته‌ جێگرى سه‌رۆك شاره‌وانى له‌ بریتانیا
- جه‌لال مه‌له‌كشا بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌

وشه‌:
- پارتى و یه‌كێتى: كورد به‌ یه‌كڕیزى ده‌بێته‌ ژماره‌یه‌كى قورس له‌ به‌غدا و ده‌ستكه‌وتمان ده‌بێت
- سوننه‌ له‌وپه‌ڕى په‌رته‌وازه‌ییدا هه‌وڵى هاوپه‌یمانێتى ده‌ده‌ن
- له‌به‌ر شه‌ڕ ئه‌مساڵ ره‌وه‌ند و ئاژه‌ڵداران ناتوانن بچنه‌ كوێستانه‌كانى برادۆست
- گوتییه‌كان یه‌كه‌م فه‌رمانڕه‌واى كوردى له‌ خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواى زه‌ویدا
- به‌دران حه‌بیب ده‌زگایه‌كى نوێى زمانه‌وانى داده‌مه‌زرێنێ



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە