"یه‌په‌گه‌ له‌مه‌نبج ده‌كشێته‌وه‌و توركیا چاودێری ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ"

هەواڵ / کوردستان :: 30/05/2018‌ :: 409‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
وه‌زیری ده‌ره‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ شاری مه‌نبج-ی سوریا ده‌كشێنه‌وه‌ و توركیاش به‌رپرسیارێتی چاودێریكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ. 


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی ئایار، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی توركیا و ئه‌مریكا، یه‌په‌گه‌ له‌ مه‌نبج ده‌شكێته‌وه‌ و تورکیا چاودێری ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات. 

به‌پێی ڕۆژنامه‌ی شه‌فه‌قی توركی، چاوشئۆغلۆ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین، له‌وانه‌یه‌ هه‌مان شت له‌ سه‌رتاسه‌ری باكوری سوریا جێبه‌جێ بكه‌ین". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ڕۆژمێر ئه‌وه‌ دیاری ده‌كات له‌ 4ی حوزه‌یران، بڕواموایه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ كۆتایی پێبهێنێت". 

هه‌فته‌ی رابردوو، گورپێكی ئه‌مریكا و توركیا كه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌، وتیان "ڕه‌شنوسێكیان داڕشتووه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری مه‌نبج". 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure