روسیا داواده‌كات سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانییه‌كان باشوری خۆرئاوای سوریا به‌جێبهێڵن

هەواڵ / جیهان :: 30/05/2018‌ :: 616‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانییه‌كان باشوری خۆرئاوای سوریا به‌په‌له‌ به‌جێبهێڵن. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30 ئایار، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند "ڕێككه‌وتنی ئاشكرامان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی باشوری خۆرئاوای سوریا،کە روسیا و ئەمریکا و ئەردەن پێی گەیشتوون و ئیسڕائیلیش ئاگاداری ئه‌وه‌یه‌". 

وتیشی " به‌وپێیه‌ ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی پێویسته‌ سه‌رقامگیری تێدا به‌رقه‌رار بێت، پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كان جگه‌ له‌ سورییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌ بكشێنه‌وه‌". 

جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ "گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌و كاره‌ش له‌ زوترین كاتدا ده‌بینم، ئێمه‌ش له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ هاوكاره‌ ئه‌مریكی و ئه‌رده‌نییه‌كانمان كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین". 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure