ئیسڕائیل: هیچ ڕێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ گروپه‌ فه‌له‌ستینییه‌كانی غه‌ززه‌ نەکردووە

هەواڵ / جیهان :: 30/05/2018‌ :: 344‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
ئیسڕائیل ره‌تیده‌كاته‌وه‌ گه‌یشتبێته‌ هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ گروپه‌ فه‌له‌ستینییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ و ده‌ڵێت "هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ نه‌وه‌ستاوه‌"

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی ئایار، ئاژانسی فرانس پرێس له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسڕئیله‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌ نێوان ئه‌وان و گروپه‌ فه‌له‌ستینییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌نجامنه‌دراوه‌. 
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حه‌ماس پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌ نێوه‌ندگیری میسر گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل. 
 
هاوكات، ئه‌مڕۆ سوپای ئیسڕایل رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیانیان توانویانه‌ 25 ئامانجی سه‌ربازی حیزبی حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بپێكن، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و موشه‌ك و گولـله‌ هاوه‌نانه‌ی كه‌ له‌و كه‌رته‌وه‌ نێردرابوون به‌ ئیسڕائیله‌وه‌. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure