وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سه‌ردانی كۆریای باكور ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 30/05/2018‌ :: 308‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، بریاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سبه‌ینێ سه‌ردانی كۆریای باكور بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 30 ئایار، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌به‌ینێ 31ی ئایار، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سه‌ردانێكی ره‌سمیدا ده‌چێته‌ كۆریای باكور. 

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ به‌پێی خشته‌ی كاره‌كان سبه‌ینێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی نێوانیان و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاكانیان سه‌باره‌ت به‌ نیمچه‌ ده‌ورگه‌ی كۆریا و بابه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان. 

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشووتر ده‌زگای هه‌واڵی كۆریای باكور بڵاویكردبووه‌وه‌ كه‌ لاڤرۆڤ به‌منیزكانه‌ له‌سه‌ر داوای ری یۆنگ هو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure