روانگه‌ی سوری: سوپای توركیا ده‌ستیكردووه‌ به‌ ده‌ركردنی ناسنامه‌ بۆ دانیشتوانی عه‌فرین

هەواڵ / کوردستان :: 31/05/2018‌ :: 399‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
راوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرڤ ئاشكرایده‌كات، سوپای توركیا له‌ سوریا ده‌ستیكردووه‌ به‌ دروستكردنی ناسنامه‌ بۆ دانیشتوانی عه‌فرین. 


سایتی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ زاری زه‌مان ئه‌لواسڵ، چالاكه‌وانی سوری بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سوپای توركیا ده‌ستیكردووه‌ به‌ دروستكردنی ناسنامه‌ بۆ دانیشتوان و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ تازه‌ چوونه‌ته‌ هه‌رێمی عه‌فرین  له‌ نزیك سنوری سوریا- توركیا. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌كداره‌ كورده‌كان له‌ ماوه‌ی پێشوتردا رایانگه‌یاندبوو كه‌ سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی عه‌فرین ده‌ستیكردووه‌ به‌ گۆڕانكاری دیموگرافی و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی دژ به‌ دانیشتوانه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌. 

ئه‌م جوڵه‌یه‌ی توركیا ترسی خستووه‌ته‌ دڵی ده‌سه‌ڵاتداران و چالاكه‌وانان و داكۆكیكه‌رانی مافه‌كانی كورد له‌ سوریا چونكه‌ ئه‌وان توركیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ بردنی كه‌سانێك كه‌ خه‌ڵكی عه‌فرین نین و جێگیركردنیان له‌و ناوچه‌یه‌. 

به‌پێی سایته‌كه‌ چاودێرانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یه‌وێت 3.5 ملیۆن په‌نابه‌ری سوری كه‌ له‌ توركیا بوون، بیانگوازێته‌وه‌ بۆ عه‌فرین و جارێكی دیكه‌ له‌وێ نیشته‌جێییان بكات. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure