ئه‌مریكا: بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆریای باكور ئاماده‌ین

هەواڵ / جیهان :: 30/05/2018‌ :: 454‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، گه‌شبینن به‌و گفتوگۆیانه‌ی كه‌ له‌ نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكور ئه‌نجامده‌درێن و ده‌ڵێت "ئاماده‌ین دانوستان له‌گه‌ڵ كۆریای باكور ئه‌نجام بده‌ین". 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی ئایار، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه‌، ئاماده‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكور و راشیده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه‌ تاوه‌كو له‌ 12 مانگی داهاتوودا له‌ سه‌نگافوره‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامبدرێت. 

سارا ساندرز، وته‌بێژی کۆشی سپی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ رازییه‌ و گومانیشمان نییه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌بێت". 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ فه‌رمانده‌ كیم یۆنگ چۆل جێگری سه‌رۆکی کۆمیتەی ناوه‌ندی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری کۆریای باکور به‌ سه‌ردانێكی فه‌ڕمی گه‌یشته‌ ئه‌مریكا و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ نیۆرك له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure