بۆ راگرتنی سیستمی نوێی كەناڵە ناوخۆییەكان هانا بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەبرێت

هەواڵ / کوردستان :: 31/05/2018‌ :: 2240‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دووشەمەی داهاتوو لەسەر سیستمی نوێی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان كۆدەبێتەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش دەڵێت "هانا بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەبەین كە سیستمەکە رابگرن".


عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند "دووشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوەو راپۆرتی لیژنەی رۆشنبیری گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، سەبارەت بە سیستمی نوێی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان".

وتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر راپۆرتەكە دەكرێت و پاشان نوسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت، بۆ راگرتنی سیستمی نوێی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان".

ئاماژەی بەوەشدا كە لە نوسراوەكەدا داوا دەكەین كە ئەو سیستمە نوێیە رابگرن و كۆمپانیای تریش بێنە ناو پێشبڕكێكەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر باسی لەوەشكرد، زۆر هەوڵماندا لەڕێگەی وەزارەتەكانی رۆشنبیری و لاوان و گواستنەوە و گەیاندن ئەو سیستمە نوێیە رابگرین، بەڵام بێسود بوو، بۆیە هانا بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەبەین.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure