کەرکوک: گولە هاوەنێک ئاراستەی کۆگاکانی کۆمسیۆن کرا

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2018‌ :: 429‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری
گولە هاوەنێک ئاراستەی کۆگاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک كرا و پۆلیسیش رایدەگەیەنێت "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".


سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ئه‌مڕۆ سێشەممە 29ی ئایار بە دواڕۆژی وت "کاتژمێر 9ی ئەمشەو گولە هاوەنێک ئاراستەی کۆگاکانی کۆمسیۆن کرا لەرێگای بەغدا، بەڵام لە دوری شوێنەکە کەوتووە و هیچ زیانێکی نەبووە".

ماوەی 15 رۆژە لایەنگرانی حزبە تورکمانەکان لە گۆڕەپانی بەرامبەر کۆگاکان دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن مانیانگرتووە، بەڵام بەوتەی سەرچاوەکەی پۆلیس هاوەنەکە دور لە گۆڕەپانەکە کەوتوەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure