كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ئێران قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 29/05/2018‌ :: 399‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ
بەهۆی كه‌وتنه‌خواره‌وەی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌ تاران، دوو كه‌س گیانیان لەدەستدا و كه‌سێكى تریش برینداربوو.


ئاژانسی فارسی ئێرانی له‌ زاری مۆجته‌با خالێدی، وته‌بێژی رێكخراوی فریاكه‌وتنی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، فڕۆكه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 7:30 به‌ كاتی تاران، له‌ ناوچه‌ی وه‌هن ئاباد، نزیك به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی به‌ هۆکارێکی نادیار كه‌وتووته‌ خواره‌وه‌.

وتیشى، رووداوه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی كه‌سێكی دیكه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure